به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ئاڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌كوو په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ماونه‌ته‌وه به‌ڵام ته‌واوی ده‌نگدان و هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتییه.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق دوو كورسیان به‌ده‌ست هێنا و له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحیش بۆ ناو یه‌كێتی و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار تا ئێستا به ڕه‌سمی چاره‌نووسی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره دیار نییه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی: "ئێستا ده‌توانین بڵێن كه فراكسیۆنی یه‌كێتی 20 كورسییه نه‌ک 18 كورسی و له داهاتووشدا به ڕه‌سمی چاره‌نووسی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment