به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رکۆماری عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی له دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێ گه‌یشت و تیایدا به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک كۆمار پیرۆزبایی لێكردوووه که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک كۆماری خۆشه‌ویست.
سڵاوی خوداتان لێ بێت
گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆک كۆمار و داوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌ین له ئه‌رک و كاركردنتان بۆ خزمه‌ت كردنی گه‌ل و وڵاتی خۆشه‌ویستمان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕێبازی دیموكراسیی و یه‌كێتیی عێراق و پارێزگاری كردن له ده‌ستوور و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی.
داوامان له یه‌زدانی مه‌زنه سه‌رتان بخات بۆ خۆشیی و خۆشگوزه‌رانیی عێراقمان و گه‌له نهبهزهكهی.
ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانینمان په‌سه‌ند بفه‌رموون...
دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران"
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment