عه‌بادی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رکۆماری نوێی عێراق ده‌کات و داوا ده‌کات که‌ له‌ به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌رکه‌وتوو بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رکۆماری عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی له‌ دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێ گه‌یشت و تیایدا به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک كۆمار پیرۆزبایی لێكردوووه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

"به‌ڕ‌ێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح

سه‌رۆک كۆماری خۆشه‌ویست.

سڵاوی خوداتان لێ بێت

گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆک كۆمار و داوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌ین له‌ ئه‌رک و كاركردنتان بۆ خزمه‌ت كردنی گه‌ل و وڵاتی خۆشه‌ویستمان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕێبازی دیموكراسیی و یه‌كێتیی عێراق و پارێزگاری كردن له‌ ده‌ستوور و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی.

داوامان له‌ یه‌زدانی مه‌زنه‌ سه‌رتان بخات بۆ خۆشیی و خۆشگوزه‌رانیی عێراقمان و گه‌له‌ نه‌به‌زه‌كه‌ی.

ئه‌وپه‌ڕ‌ی ڕێز و پێزانینمان په‌سه‌ند بفه‌رموون...

دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران"

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38625

Your Comment

You are replying to: .
captcha