ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌کانی تورکیا ده‌دوێت

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌کانی وڵاته‌که‌ی ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌م ھه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ تیرۆر تێوه‌گڵاون ده‌ربچن ئه‌وا ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یکه‌ین و قه‌ییوم بۆ ئه‌و پۆستانه‌ داده‌مه‌زرێنین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ میانی به‌شداری کردنی له‌ ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵه‌پڕۆژه‌یێک له‌ شارۆچکه‌ی قزلجه‌حه‌ماملی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره وتارێکی پێشکه‌ش کرد.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌کانی وڵاته‌که‌ی گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌م ھه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ تیرۆر تێوه‌گڵاون ده‌ربچن ئه‌وا ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یکه‌ین و قه‌ییوم بۆ ئه‌و پۆستانه‌ داده‌مه‌زرێنین".

ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ھه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ین به‌ ھه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری، سه‌روه‌ری و شکۆی نه‌ته‌وه‌ییمان بخرێته‌ ژێر پێ."

سه‌رکۆماری تورکیا له‌ درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتیشی: "تورکیا ھه‌رگیز مافه‌کانی سه‌روه‌ری له‌ بواری ئابووری و سیاسی ناکاته‌ پرسی گفتوگۆکردن. تورکیا درێژه‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بکوژانی وه‌ک فه‌تۆ، داعش و په‌که‌که‌ ده‌دات".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38617

Your Comment

You are replying to: .
captcha