بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مین بابه شێخ وته‌بێژی یه‌کێتی رایگه‌یاند مه‌لا به‌ختیار سه‌رکرده‌ی ناسراوی یه‌کێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌کێتی ژه‌هرخوارد کراوه و ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات کراوه بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابوونه‌وه له ژه‌هر خواردنه‌که.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت ئه‌م هه‌وڵی ژه‌هرخواردنه له ئه‌نجامی کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتییه، ئه‌مین بابه شێخ رایگه‌یاند: باشتره چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشکنینه ته‌ندروستیه‌کان و لێکۆڵینه‌وه یاساییه‌کان بکه‌ین.
راشیگه‌یاند: باری ته‌ندروستیی مه‌لا به‌ختیار باش نییه و هه‌موان چاوه‌ڕێی پشکنینه‌کانینن و چاوه‌ڕێ یاساین پشتڕاستی بکاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن کردنی چه‌ند که‌سێک له ئاسایشی سلێمانی.
هه‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا پێشبینی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وی چه‌کداری ده‌کرێت له‌نێوان سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی، وته‌بێژی یه‌کێتی رایگه‌یاند : ئه‌وانه هه‌مووی دوورن له‌راستیه‌وه و ئێمه له شارێک ده‌ژین یاسا تێدا پارێزراوه و هه‌مووان رێز له یاسا و ئاسایش ده‌گرین.
Your Comment