هه‌واڵێک له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكارێكی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ ده‌نگۆی گۆڕانكاری كردن له‌ تیمی سه‌رۆكایه‌تی دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان وائیلی ڕاوێژكاری سه‌رۆک كۆماری عێراق گوتی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ گۆڕانكاری كردن له‌‌ تیمی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كه‌ن له‌ پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌، دوورن له ‌ڕاستییه‌وه‌ و بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتییه‌".

وائیلی ڕاشیگه‌یاند: له ‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک كۆمار تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییێک له‌ نێو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ڕووی نه‌داوه‌ و ڕاوێژكاره‌كانی سه‌رۆک كۆمار هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ڕابردوودا ڕاوێژكار بوون، به‌ هه‌مان شێوه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیوانی چاودێریش هه‌ر هه‌مان فه‌رمانبه‌ره‌كانی ڕابردوون.

پێشتر هه‌ندێک میدیای عێراقی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له ‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆک كۆماری عێراق گۆڕانكاری له‌ تیمی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا كردووه‌ و به‌شێک له‌ ڕاوێژكار ‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانی گۆڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38607

Your Comment

You are replying to: .
captcha