کوردپرێس:
سه‌عات 3ی پاش­نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 10ی تشرینی یەکەمی 2018 له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی یادی یه‌كه‌مین ساڵی كۆچی دواییی مامۆستا كه‌ریم زه‌ند بە ئامادەبوونی ڕۆشنبیران و چالاکانی فەرهەنگی ده‌كرێته‌وه.
كه‌ریم زه‌ند ساڵی 1924 له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له سلێمانی له دایک بووه.
خوێندنی ئاینیی و ناوه‌ندیی له سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 1944 خانه‌ی مامۆستایانی به‌غدای ته‌واو كردووه.
ساڵی 1946 به‌شداریی له كۆماری مه‌هاباد كردووه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستای زمانی كوردی بووه.
دواتر له دوای ڕووخانی كۆماری مه‌هاباد چووه‌ته یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت.
كه‌ریم زه‌ند خاوه‌نی ده‌یان كتێب و بابه‌تی به‌هێزه كه گرنگترینیان بریتین له : كتێبی تۆماری ته‌مه‌ن كه له 5 به‌رگ پێک­هاتووه و هەروەهاش كتێبی ئینجیلی كردووه به كوردی.
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2017 له‌ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی كۆچی دواییی كرد.
Your Comment