15%ی حەشیمەتی عێراق دانیشتووی هەرێمی کوردستانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌زگاى ناوه‌ندى بۆ سه‌رژمێرى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک له‌ خۆده‌گرێت 15%ى دانیشتوانى عێراق پێک ده‌هێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌زگاى ناوه‌ندى بۆ سه‌رژمێرى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، به‌پێى سه‌رژمێرى ساڵى 2018 كۆى ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق 38 ملیۆن و 124 هه‌زار و 182 كه‌سه‌، كۆى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستانیش %15ى دانیشتوانى عیراق پێک ده‌هێنن، به‌جۆرێک هه‌ولێر %6، سلێمانى %6 و دهۆک %3.

به‌پێى هه‌مان سه‌رژمێرى، ژماره‌ی نێرینه‌ له‌ عێراقدا 19 ملیۆن و 261 هه‌زار و 253 كه‌سه‌، كه‌ ده‌كاته‌ %51 و ژماره‌ی مێ 18 ملیۆن و 862 هه‌زار و 929 كه‌سه‌، كه‌ ده‌كاته‌ %49.

ده‌زگاى ناوه‌ندى بۆ سه‌رژمێرى، ئاشكراشی كردووه‌، عێراق ساڵانه‌ 850 هه‌زار بۆ ملیۆنێک كه‌س زیاد ده‌كات، پێشبینیش ده‌كرێت تا ساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق بگاته‌ 50 ملیۆن كه‌س.

جێى باسه‌، به‌پێى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان %15ى دانیشتوانى عێراق بێت، ده‌كاته‌ 5 ملیۆن و 718 هه‌زار و 627 كه‌س.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38589

Your Comment

You are replying to: .
captcha