ئیئتیلافی بونیادنانه‌وه‌ داوا ده‌کات ڕێگه‌ى گه‌شت كردن له‌ به‌رپرسانى ئێستا و پێشووی عێراق بگیرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئیئتیلافى بونیادنانه‌وه كه‌ له‌لایه‌ن هادى عامرى و نوورى مالیكییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت داوا ده‌كات ڕێگه‌ى گه‌شت كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ به‌رپرسانى حكوومه‌تى ئێستا و حكوومه‌ته‌كانى پێشووش نه‌درێت چوونكه‌ زۆرینه‌یان له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د كنانى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى بونیادنانه‌وه‌ له ‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: "ڕێگه‌ى گه‌شت كردن له ‌به‌رپرسانى پێشووى حكوومه‌ت و ئێستاش كه‌ خه‌ریكه‌ ویلایه‌ته‌كه‌یان كۆتایى دێت، كارى لایه‌نى دادوه‌رییه‌ و ئیئتیلافى بونیادنانه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌دایه‌ و داواكارین بڕیار له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ربچێت بۆ ڕێگرتن له‌و به‌رپرسانه‌ تا نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات".

كنانی ده‌شڵێت: هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانى حكوومى پێشوو گومانێكى زۆرى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارییان له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌م بوون له ‌كاره‌كانیاندا بۆیه‌ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و ڕێگه‌ نه‌درێت هه‌ڵبێن.

به‌پێى ئاماره‌ جیهانییه‌كان، عێراق یه‌كێكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانى جیهان و سه‌ره‌ڕاى بوونى داهات و سامانێكى زۆریش به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ى ناوچه‌كانى له‌ سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن و هه‌ژارییێكى زۆر و بێکارییێکی زۆریش له‌ وڵاته‌كه‌دا بوونى هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38580

Your Comment

You are replying to: .
captcha