به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی فیرشینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێکدا ئاماژه به پێگه‌ی کوردی سووریا له به‌شی باکووری ئه‌و وڵاته ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی له نێوان هێزه کوردییه‌کان و حكوومه‌تی سووریا له دیمه‌شق به‌رده‌وامه و ئامانجی ڕووسیا ئه‌وه‌یه ئه‌و گفتوگۆیانه بگه‌یه‌نێت به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان دیمه‌شق و قامیشلۆ.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و ناوچانه‌ی که له ده‌ست هێزه کوردییه‌کاندایه به‌شێكی گرنگی خاكی سووریایه بۆیه نایانه‌وێت ئه‌و ناوچانه له دیمه‌شق دابڕێن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که تورکیا به‌ڵێنی به ڕووسیا داوه که له عه‌فرین له‌گه‌ڵ تیرۆریستان شه‌ڕ بکات. ئێمه لێدوانه‌کانی تورکیامان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به شێوه‌یێکی جیدی لێکدایه‌وه و بینیمان که تورکیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دابین کردنی ئاسایشی خۆی جووڵه‌ی به‌ره‌و سووریا کردوووه که ئێمه ڕێز بۆ ئه‌و بابه‌ته داده‌نێین.
ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌یێكی زۆره گفتوگۆ له نێوان هێزه کوردییه‌کان و ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌یه و گفتوگۆكانیشان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕرێككهوتن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment