به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود عه‌بدولخالق سه‌رۆكى ده‌زگاى ستانده‌ر بۆ توێژینه‌وه و میدیا وتی: "كوتله‌ى بایكۆتى هاووڵاتییان له‌م هه‌ڵبژاردنه گه‌وره‌یه، به ڕێژه‌ى 65% بایكۆتى ده‌نگدانیان كردوووه و له ئێستادا ده‌زانێت كه ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵه و مافه‌كانى زه‌وت ده‌كات و ده‌شپرسێت كێ به‌دیلى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه؟ به‌ڵام هێشتا ئۆپۆزیسیۆن وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و ناشتوانێت داخوازییه‌كانى هاووڵاتییان جێبه‌جێ بكات كه گۆڕینى ده‌سه‌ڵاته".
سه‌رۆكى ده‌زگاى ستانده‌ر جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه: "ئه‌نجامى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه ده‌سه‌ڵات پێگه و بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى لاواز بوووه، له دیوێكى دیكه‌شه‌وه پێمان ده‌ڵێت كه بایكۆتى هاووڵاتییان گورزێكى گه‌وره‌ى له ئۆپۆزیسیۆن وه‌شاندوه نه‌ک له ده‌سه‌ڵات.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment