به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه که ژماره‌یێک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌لیكترۆنی هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ندێک بڕیاری نوێی ده‌ركردوووه كه ئه‌م زانیارییانه له‌باره‌ی ژماره‌یێک بڕیاری بێبنه‌ما ته‌واو چه‌واشه‌كارانه‌ن كه سه‌رچاوه‌شیان دیار نییه.
هاوكات داوا ده‌كات ته‌نیا پشت به‌و هه‌واڵه فه‌رمییانه ببه‌ستن كه له خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی یان نووسینگه‌ی سهرۆكوهزیرانییهوه ده‌رده‌چێت.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه هات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ژماره‌یێک په‌یج له‌سه‌ر زاری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاویان كردوووه‌ته‌وه گوایه بڕیاری داوه ئه‌مساڵی خوێندن به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment