نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی و هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌كارانه‌ی تێیاندا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه‌ که‌ ژماره‌یێک له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌لیكترۆنی هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ندێک بڕیاری نوێی ده‌ركردوووه‌ كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ له‌باره‌ی ژماره‌یێک بڕیاری بێ‌بنه‌ما ته‌واو چه‌واشه‌كارانه‌ن كه‌ سه‌رچاوه‌شیان دیار نییه.

هاوكات داوا ده‌كات ته‌نیا پشت به‌و هه‌واڵه‌ فه‌رمییانه‌ ببه‌ستن كه‌ له‌ خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی یان نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ دوای ئه‌وه ‌هات كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ژماره‌یێک په‌یج له‌سه‌ر زاری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاویان كردوووه‌ته‌وه‌ گوایه ‌بڕیاری داوه‌ ئه‌مساڵی خوێندن به‌ ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38577

Your Comment

You are replying to: .
captcha