وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: ئامانجی سه‌ره‌کیی ڕێككه‌وتنى ئیدلب له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره‌ و ڕێککه‌وتنێکی کاتییه‌

به‌شی سووریا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێکكه‌وتنانه‌ی تایبه‌ت به‌ شاری ئیدلبی سووریا كراون ئامانجی سه‌ره‌کییان له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره ‌و ڕێككه‌وتنى كاتین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میخائیل بۆغدانوڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كه‌ له‌ هه‌مان کاتدا نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ڕووسیایه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی: "مۆسکۆ ئومێده‌واره‌ ئه‌و ڕێکكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا ئه‌نجامیان داوه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌."

بۆغدانوڤ وتیشى: به‌رده‌وامن له‌ په‌یوه‌ندی و کارکردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ تورکییه‌که‌یان به‌پێی ڕێکكه‌وتنه‌کانی 17ى ئه‌یلوول و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ کردنی ڕێکكه‌وتنی سووچی ده‌كه‌ن.

ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه: ‌"ڕێکكه‌وتنه‌کانی ئیدلب کاتین و به‌ ئامانجى له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر كراون له‌ سووریا به‌گشتی و ناوچه‌ی ئیدلب به‌تایبه‌تی و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی سووریایه‌."

دواى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ چڕى بۆردمانى ئیدلیبی كرد و له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆردومانى هاوبه‌شیان ده‌ستپێكرد، مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن بۆ دروست كردنى ناوچه‌ى ئارام له‌ شاره‌كه‌ و وه‌ستانى شه‌ڕ.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38573

Your Comment

You are replying to: .
captcha