کوردپرێس:
عەلیڕەزا نەسیری بریکاری بەڕێوەبەری ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماکۆ ڕۆژی شەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2018 پێشوازیی لە بۆڵنت ئۆڵسۆی سەرۆکی ئەنجومەنی خاوەن کارخانەکانی ناوچەی ئازادی بازرگانیی مێرسینی تورکیا کرد و لە دیدارەکەدا دەروازەی سنووری بازرگان سێهەم دەروازەی کارای ئێرانە و تاکە درەوازەی چوونی ئێران بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوایە و دەکەوێتە مەودای یەک کیلۆمەتریی نێوان شاری بازرگان و ماکۆ و ئەوەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بازرگانی کردن و سەرمایەدانان لە ناوچەکە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران و تورکیا خاڵی هاوبەشی فەرهەنگی و ئایینیی زۆریان هەیە و لە لایێکی دیکەشەوە سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و تورکیا دەرفەتی ئەوە بە دوو لایەنەکە دەدات کەڵکی لێ وەربگرن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەرمایەدان و بەرهەمهێنانی زیاتر.
نەسیری گوتیشی ئەگەر لایەنی تورکی و بەڕێوەبەرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی مێرسینی تورکیا حەزیان کرد ئەوا دەتوانین لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماکۆ بە شێوازی هاوبەش کار بۆ بەرهەمهێنان بکەین.
لای خۆیەوە بۆڵنت ئۆڵسۆی سەرۆکی ئەنجومەنی خاوەن کارخانەکانی ناوچەی ئازادی بازرگانیی مێرسین لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: گرینگترین تەوەری هاوکاریی نێوان ئەو دوو ناوچە ئازادە بازرگانییە ئێران و تورکیا ئەوەیە لە باری لۆجستییەوە هاوکاریی یەکتر بکەن و ماکۆ ببێتە کۆریدۆری پێوەندیی نێوان دوو لایەن لەو بابەتەدا.
Your Comment