جێنشینی ئه‌بووزه‌بی په‌یوه‌ندى به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه‌ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق په‌یوه‌ندیییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌ شێخ محه‌مه‌د بن زایید ئال نهیان جێنشینی ئه‌بووزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕ‌اندنی میرنشینی ئه‌بووزه‌بییه‌وه‌ پێگه‌یشت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 6ی تشرینی یه‌که‌م شێخ محه‌مه‌د بن زایید په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجام دا و به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ د. به‌رهه‌م كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆک كۆمار و وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆک كۆماریی و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كردوووه‌ و بۆ گه‌لی عێراقیش پێشكه‌وتن و ئۆقره‌یی و تاوسه‌ندنی خواستوووه‌.

جێنشینی ئه‌بووزه‌بی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و فراوان كردنی په‌یوه‌ندیی هاریكارییه‌ توند و تۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی برا بكات.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح زۆر سوپاسی جێنشینی ئه‌بووزه‌بی كرد و بایه‌خدانی تایبه‌تى خۆی دووپات كرده‌وه‌ به‌ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی تایبه‌تی و ستراتێژیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38568

Your Comment

You are replying to: .
captcha