به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 6-10-2018، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان كۆبوونه‌وه‌یێكی نائاسایی به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام دا و دواتر ڕاگه‌یێندراوێکیان له‌باره‌ی نێوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که بڵاو کرده‌وه.
له به‌شێکی راگه‌یێندراوه‌که‌دا یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامه به‌رایییه ڕاگه‌یێندراوه‌کان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: ''ئه‌و پێشێلكاری و ساخته‌كارییانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامیان داوه و بوووه‌ته هۆی ناشیرین كردنی پرۆسه‌كه و زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یێكی نایاسایی و دوور له پێوه‌ره‌كانی دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ."
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوودا هاتوووه: "كۆبوونه‌وه بڕیاری دا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تایییه راگه‌یێنراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو پێشێلكاری و ساخته‌كارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌كه بوووه‌ته‌وه."
سه‌باره‌ت به بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر له بایكۆت كردنی تێكڕای پرۆسه‌ی سیاسی یان هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیکه، كۆبوونه‌وه بڕیاری دا "به ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له پێڕه‌وی ناوخۆی حیزب‌دا دیاری كراوه و هه‌رچی زوووه بڕیار و هه‌ڵوێستی ڕۆشن له‌وباره‌یه‌وه رابگه‌یێنێت."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment