پارتی به‌رنامه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌) پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونکردنه‌وه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندبێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ته‌یفوور ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌كه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ رایگه‌یاندوووه‌ "نێچیرڤان بارزانی له ‌پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دوور ده‌خرێته‌وه‌ و مه‌سروور بارزانی كابینه‌ی حكوومه‌ت پێكده‌هێنیت".

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ له ‌كاتێكدایه چه‌ند میدیایێكی سه‌ر به‌ یه‌كێتی ڕۆژی هه‌ینی له‌ زاری عارف ته‌یفووره‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ پارتی نێچیرڤان بارزانی له‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم دوور ده‌خاته‌وه‌ و ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی مه‌سروور بارزانی.

نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ له ‌كاتێكدا دوور و نزیک عارف ته‌یفوور لێدوانی له‌و جۆره‌ی نه‌داوه‌ "له ‌هه‌مان كاتدا بۆ یار و نه‌یار ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ‌پارتی ته‌نیا هێزی كوردستانه‌ و جه‌سته‌یێكی مونسه‌جمه و دووره‌ له‌باڵ باڵێن".

پارتی دیموكرات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 45 كورسی هێناوه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می لایه‌نه‌كانی گرتوووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌رایییه‌كان ‌و به‌پێی یاساش كاندیدی ئه‌و حیزبه‌ ڕاده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38550

Your Comment

You are replying to: .
captcha