بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەنین قەدو، ئەندامی هاوپەیمانیی بنیاتنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەیێک بڕیار لە دژی مانەوەی هێزەكانی توركیا لەسەر خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەردەكات.
ناوبراو بێ ئەوەی ناوەڕۆكی بڕیارەكان ئاشكرا بكات، وتیشی: ئەو هەنگاوەی پەرلەمان، وەک كاردانەوەیێک دێت لە بەرامبەر بڕیاری پەرلەمانی توركیا بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە ناو خاكی عێراق بۆ ساڵێكی تر.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە كردەوە، بوونی سوپای توركیا لە عێراق، هیچ بەهانەیێكی نییە و پێشێل كردنێكی زەقی سەروەریی خاكی عێراقە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە بڕیار ئەو وڵاتە ناچار بە كشانەوەی هێزەكانی دەكات، كە چەندین ناوچەیان لە هەرێمی كوردستان كردۆتەوە مۆڵگەی خۆیان و بنكەو سەربازگەیان لێ دروست كردووە.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment