پارتى: پۆستى سه‌رۆک كۆمار ئه‌مجاره‌ به‌ نوێنه‌رايه‌تى و ئيستحقاقى گه‌لى كوردستان نازانين

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ سه‌رپه‌رشتیى مه‌سعوود بارزانى، مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان كۆ بوويه‌وه‌ و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌يێندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌كته‌بى سياسى پارتى لە ڕاگەیێندراوەکەدا رايگه‌ياندووه‌ كه‌ پارتى ئه‌مجاره‌، پۆستى سه‌رۆک كۆمار به‌ نوێنه‌رايه‌تى كورد نازانێت.

لە راگه‌يێندراوه‌کەدا هاتووە‌:

سەبارەت بە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەكەینەوە كە سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستان بووە و پشكی لایەنێكی سیاسی نەبووە، هەمیشەش لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی هێزە كوردستانییەكان یەكلایی كراوەتەوە. ئەوەی یەكێتی نیشتمانی ئەمجارە كردی تێكدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەكی خراپە بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.

بۆیە ئێمە ئەم پۆستە و شێوازی دانانی ئەمجارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی كوردستانی نازانین، دەرگایەكیشی كردەوە كە خەڵكانی دیكە بڕیار لەسەر ئەو ئیستحقاقەی ئێمە بدەن نەك نوێنەرانی گەلی كوردستان.

پارتی بە گرینگییەوە سەیری هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی كردووە و بەشدار بووە لە بیرو را گۆرینەوە، بە تایبەتیش كە بەزەروری زانیوە لە عێراقی نوێدا پێكهاتەكان لە ئیستحقاقاتی بڕیارلێدراو بەهرەمەندبن و ئەو ئیستحقاقاتانەش لە ئاكامی قەناعەت و بۆچوونی پێكهاتەكان بێت و نوێنەرایەتی راستەقینەی ئەوان بكات. لە ئێستاشدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بە وردی متابعە دەكەین و لەكاتی خۆیدا بڕیاری پێویست دەدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38530

Your Comment

You are replying to: .
captcha