به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق کردوووه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که "پۆمپیۆ پیرۆزبایی له به‌رهه‌م ساڵح کردوووه به بۆنه‌ی پۆسته نوێكه‌یه‌وه و جه‌ختی کردۆته‌وه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌رۆشه بۆ کارکردن له‌گه‌ڵیدا له‌و ڕۆڵه‌ی گرنگه‌یدا."
له ڕاگه‌یێنراوه‌که‌دا هاتوووه که "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه له به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراقێكی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌ران."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment