به‌رهه‌م ساڵح و ساڵح موتڵه‌گ کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق و ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌كه‌دا موتڵه‌گ پیرۆزبایی گه‌رمی پێشكه‌ش كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆک كۆماری نوێ و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رهه‌ ساڵح سوپاسی د. موتڵه‌گی كرد و پێویستی په‌ره‌پێدانی وزه‌ و توانا نیشتمانییه‌كانی دووپات كرده‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی ویست و خواسته‌كانی گه‌لی عێراق.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38524

Your Comment

You are replying to: .
captcha