توركیا به‌ فه‌رمى پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق ده‌كات

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمارى توركیا پیرۆزبایى له‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى نوێى عێراق ده‌كات و پشتیوانى خۆى بۆ عێراق دووپات ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمارى توركیا له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گوتی: "پیرۆزبایی له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین که‌ وه‌ک سه‌رکۆماری نوێی عێراق ده‌ستنیشان کراوه‌."

کاڵن هه‌روه‌ها وتى: "هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌خوازین له‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ دووپات بکه‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌ک تورکیا له‌و قۆناغه‌ ئاماده‌ی هه‌موو پشتیوانییێکین بۆ عێراق."

شایانی باسه‌؛ د. به‌رهه‌م ساڵح ڕۆژى ٢ی ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌رۆک كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرا و ده‌نگى ٢١٩ په‌رله‌مانتارى به‌ده‌ستهێنا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38522

Your Comment

You are replying to: .
captcha