به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکۆماری ڕووسیا گوتی: هه‌وڵه‌کان بۆ دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام له ئیدلب کاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بوووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه چاوه‌ڕوان ناکرێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی سه‌ربازیی ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆکی روسیا ڕاشی‌گه‌یاندوووه که "به بڕوای من به ئامانجه‌که‌مان گه‌یشتووین."
شایانی باسه؛ ١٧ی مانگی ڕابردوو و له میانی کۆبوونه‌وه‌ی سووچی له ڕووسیا، ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام له پارێزگای ئیدلب و به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌بێ له قۆناغی یه‌که‌مدا و تا ١٥ی ئه‌م مانگه ناوچه‌یێکی داماڵدراو له چه‌ک له پارێزگای ئیدلب به قووڵاییی ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری به‌ریه‌ککه‌وتنی نێوان گرووپه چه‌کداره‌کان و سوپای سووریادا پێکبهێنرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment