به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مینه عومه‌ر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ڕای‌گه‌یاند که ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا و باوه‌ڕیان به گفتوگۆی سیاسی هه‌یه و ئه‌وه‌شی به سه‌ركه‌وتووترین ڕێگه‌چاره دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا.
ئه‌مینه عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات به ده‌م داواكه‌ی حكوومه‌تی سووریاوه چوووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و "ناوچه‌ی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا" بكه‌ن.
ناوبراو ڕوونیشی ده‌كاته‌وه که تا ئێستا گفتوگۆكان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوووه به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات ڕێچكه‌ی دانووستان دوور و درێژه و له داهاتوودا ئه‌نجامێكی ده‌بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی سووریا ده‌بێت و قه‌یرانه‌كان به كۆتا ده‌هێنێت.
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ڕۆژی 27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی رابردوو به ده‌م داوایێكی حكوومه‌تی سووریا چوووه دیمه‌شق و گفتوگۆیان له‌باره‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته كرد.
ئێستاش چه‌ند لێژنه‌یێكی پێكهێناوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری كه له باكووری سووریا جێبه‌جێ كراوه، له‌گه‌ڵ یاسایێک بۆ ئیداره‌كردنی ناوچه‌كه كه حكوومه‌ت داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌كات.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment