٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٠:٠٧
محه‌مه‌د حه‌لبووسی گه‌یشته‌ قاهیره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی قاهیره‌ پایته‌ختی میسری کردوووه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ کاره‌کانی کۆنگره‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند که‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌که‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتۆته‌ قاهیره‌ پایته‌ختی میسر و له ‌میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ستایشی قووڵاییی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و میسری کردوووه‌ و داوای هاوکاری له‌ سه‌رجه‌م بواری سیاسی و ئابووریش کردوووه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر کراوه‌یی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان.

شایانی باسه‌؛ حه‌لبووسى یه‌كه‌م سه‌ردانى خۆى بۆ كوه‌یت بوو دواى هه‌ڵبژاردنى به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌ قاهیره‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38481

Your Comment

You are replying to: .
captcha