مەسعوود بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگدانی پەڕلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بە ئامادەبوونی 302 پەڕلەمانتار بەڕێوە و چوو ئێستا دەنگدان کۆتایی هاتووە و لە ژماردنی دەنگەکاندان کە مەسعوودبارزانی پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا وتوویەتی ئەو ئالیەتەی کاری پێدەکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری قبووڵی نییە.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی چەند خولەکێک پێش تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە پەیامێکدا وتوویەتی: بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی رابردوو پەیڕەوكراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فراكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی رابردوو پەیڕەوكراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فراكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا.

ئەو ئالیەتەی ئێستا بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نییە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 38471

Your Comment

You are replying to: .
captcha