بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "ھێشتا زووە بۆ پێکھێنانی حکوومەت، بەڵام وەک یاسا و حەق مافی ئێمەیە و دەتوانین بەتەنیا حکوومەت پێک بھێنین، لەگەڵ ئەوشدا بڕواناکەم پارتی بەتەنیا حکوومەت پێک بھێنێت، بەڵکوو بە بەشداری لایەنێک دەبێ کە بە ھەندێ پرەنسیپی حکوومەت پابەند بن".
ئەندامەکەی سەکردایەتیی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە جارێکی دیکە حکوومەتی بنکە فراوان پێک ناھێنرێتەوە و گوتیشی: "حکوومەتی بنکە فراوانی پێشتریش ئەزموونێکی شکستخواردوو بوو و دووبارە نابێتەوە".
سەرچاوە: باسنیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment