پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر پرسی سه‌رکۆمار نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكکه‌وتن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت که‌ حیزبه‌که‌ی و پارتی له‌سه‌ر ناساندنی یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌رکۆماری عێراق نه‌گه‌یشتنه‌‌ ڕێککه‌وتن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی له‌باره‌ی ناساندنی یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

ناوبراو گوتیشی: پارتی و یه‌کێتی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌که‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ ده‌بن و کاندیده‌کانیان به‌ په‌رله‌مان ده‌ناسێنن.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌یمه‌ن شمری نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی سائیروون ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ پرسی به‌ربژێری به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق یه‌کلا بۆته‌وه‌ و په‌رله‌مان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌ڵاحییه‌تی به‌رهه‌م ساڵح پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38463

Your Comment

You are replying to: .
captcha