عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق: بۆ پۆستی سه‌رکۆمار پشتیوانی له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سكرتێری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پشتیوانی د. به‌رهه‌م ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆنه‌ر ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ "ئێمه‌ هیوادارین كورد به‌ یه‌ک كاندید بچێته‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ جیا بچن ئه‌وا ئێمه‌ پشتیوانی له‌ د. به‌رهه‌م ده‌كه‌ین بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق و ئه‌و له‌ ئاستی عێراقدا چانسی زیاتره‌ بۆ بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک كۆمار".

قه‌یس خه‌زعه‌لی هه‌روه‌ها پشتیوانیی خۆی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندوووه‌ و ده‌شڵێت که‌ ئه‌وان وه‌كوو كوتله‌ی بونیادنان پشتیوانیان كردوووه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌.

سكرتێری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌شڵێت: "سه‌ركه‌وتنی حه‌لبووسی په‌یامێكی گرنگه‌ بۆ لیسته‌كان كه‌ كوتله‌ی بونیادنان به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانه‌".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38459

Your Comment

You are replying to: .
captcha