به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژى دووشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌که‌م ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم وتی: "عێراق ڕاستی جوگرافی له‌گه‌ڵ وڵاتانی درواسێ له‌به‌رچاو ده‌گرێت و خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌روه‌رییه‌کانیان دوور ده‌خاته‌وه."
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که عێراق خاوه‌ن ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدا له نێوان ساڵانی 1990 بۆ 2003 چوونکه گه‌مارۆ ده‌سه‌ڵاتداران لاواز ناکات به‌ڵکوو کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌بێت و نامانه‌وێت به‌شدار بین له هاوکێشهیێک زیان بگه‌یه‌نێته مرۆڤه‌کان.
بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوووه‌وه قۆناغێكى دیكه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ست پێبكات و ئێرانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment