جموجووڵى داعش له‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ زیاد ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت: "داعش له‌ سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ به ‌شێوه‌یێكى به‌رچاو ده‌ستى به‌ جموجووڵ كردوووه‌ و مه‌ترسییێكى گه‌وره‌ى بۆ گوندنشینان دروست كردوووه ‌و به‌و هۆیەشەوە گوندێكى ئه‌و سنووره‌ به‌ ته‌واوى چۆڵ كراوه.‌"

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجى عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت: چه‌كدارانى داعش ده‌ستیان به‌جموجووڵ كردوووه‌ و ترس و نیگه‌رانییان بۆ هاووڵاتییانى سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ دروست كردوووه‌ و شه‌وى 30ی ئه‌یلوولیش دوو هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ كردوووه‌ و هاوكات خانووی كارمه‌ندێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تىی پۆلیسى قه‌ره‌ته‌په‌یان ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌هۆى زیادبوونى جموجووڵه‌كانی چه‌كداره‌كانیش گوندێكى ئه‌و سنووره‌ چۆڵ كراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد که‌ تا ئێستا حكوومه‌تى عیراق نه‌یتوانیوه‌ سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ كۆنترۆڵ بكات و سه‌قامگیرى و ئاسایشى ئه‌و سنووره‌ وه‌ک پێویست بپارێزێت بۆیه‌ داعش له‌ سه‌رجه‌م گونده‌كاندا باڵاده‌سته‌ و كه‌س ناتوانێت ڕێگری لێبكات.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38453

Your Comment

You are replying to: .
captcha