به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌که‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر دیاری کردنی سه‌رۆک کۆمار گوتیشی که زۆرینه‌ی کوتله سیاسییه‌کان فوئاد حوسێن وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار دیاری ده‌که‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه: "به‌ھۆی ئه‌وه‌ی فه‌خامه‌تی بارزانی پشتیوانی له فوئاد حوسێن ده‌کات چانسی زیاتره له به‌رھه‌م ساڵح".
تارق حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ھه‌رچه‌نده به‌شێک له لایه‌نه‌کان به ئاشکرا پشتیوانیی فوئاد حوسێنیان کردوووه و به‌شێکیان ھه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رنه‌بڕیوه به‌ڵام "زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان وایه که فوئاد حوسێن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت".
ئه‌و یاساناسه عێراقییه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو که دوای دیاری کردنی سه‌رۆک کۆمار 15 ڕۆژی دیکه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری نوێ که‌سێک به مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ ڕاسپێرێت.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment