برێت مه‌كگۆرک و محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش كۆ بوووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌که‌م محه‌مه‌د حه‌لبووسی و برێت مه‌كگۆرک كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و باسیان له‌ چۆنێتیی به‌رده‌وامیدان به‌ ھه‌ماھه‌نگیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كردوووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراوه‌ و حه‌لبووسی جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوون به‌ واده‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندوووه‌ که‌ برێت مه‌كگۆرگ لای خۆیه‌وه‌ ته‌ئكیدی كردوووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پشتیوانی كردنی عێراق .

کۆبوونه‌وه‌ی نێوان حه‌لبووسی و مه‌کگۆرک پێش کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا که‌ بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌که‌م به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38450

Your Comment

You are replying to: .
captcha