یان کۆبیچ و مه‌سعوود بارزانی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی دروست کردنی حکوومه‌تی نوێ خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ١٠ی ٢٠١٨ له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ یان کۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان خۆشحاڵیی خۆی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆک بارزانی و خه‌ڵکی کوردستان کرد و به‌ پڕۆسه‌یێکی سه‌رکه‌وتووی له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هه‌ره‌وه‌ها یان کۆبیچ ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵکی کوردستانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ک نیشانه‌ی پێگه‌یشتووییی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان نرخاند و به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌شی وه‌ک نیشانه‌یێکی گرینگی پاراستنی بنه‌ماکانی دیموکراسی له‌ هه‌رێم ناساند.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی دروست کردنی حکوومه‌تی تازه‌ی عێراق و ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ تاوتوێ کرا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38447

Your Comment

You are replying to: .
captcha