١ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٦:٢٢
له‌ سووریا 112 سه‌ربازی رووسیا كوژراون

بەشی جیهان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی كۆنسه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یێنێت 112 سه‌ربازی رووسی له‌ سووریا كوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیكتۆر بۆندارێڤ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی كۆنسه‌ی رووسیا وتی: "له‌ سووریا 112 سه‌ربازی سوپاكه‌مان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، نزیكه‌ی نیوه‌یان به‌ هۆی رووداوی فڕۆكه‌ی 26-An و پێكانی فڕۆكه‌ی20 -İl گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد کە هه‌شت فڕۆكه‌ و شه‌ش هه‌لیكۆپته‌ر و ژماره‌یێک ئۆتۆمبێلێكی گولـله‌نه‌بڕیان تیاچوون.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی كۆنسه‌ی رووسیا، تیشكیشی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌ ساڵانی 2003-2006 به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌نجام دران، دوو هه‌زار و 515 سه‌ربازیان كوژراون، نزیكه‌ی10-20 تانک، به‌لانیكه‌م 50 ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ، 15 فڕۆكه‌ و نزیكه‌ی 80 هه‌لیكۆپته‌ریان تیاداچوون.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38438

Your Comment

You are replying to: .
captcha