کوردپرێس:
بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان لە ڕێوڕەسمی کرانەوە گەورەترین کتێبخانەی گشتیی کوردستاندا ڕایگەیاند: بە کرانەوەی ئەم کتێبخانەیە ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان بەرز کرایەوە.
محەمەد مەخدوومی گوتیشی ڕووبەری کتێبخانەکە 3 هەزار و 500 مەتری چوارگۆشەیە و لە 6 قات پێک دێت و چەندین بەشی جۆراوجۆری گۆڤارەکان، نابیناکان، نەبیستەکان و هۆڵی خوێندنی پیاوان و خانمانە و بەشی تایبەت و وی ئای پیی پیاوان و خانمانیش جیا کراوەتەوە و هۆڵی تایبەتی خوێندنەوە بۆ توێژەرانیش لەو کتێبخانەیەدا ڕەچاو کراوە.
ناوبراو زیادی کرد هۆڵی کۆبوونەوە و کلاسی وانەوتنەوەی ئەلکترۆنی و مەخزەنی کتێب و بەشی مەرجەع و بەشی تەکنیکی و بەشی گرووپی ئەندامان و ژووری زانست بۆ یەکەم جار لە کتێبخانەکانی وڵاتی ئێران و لەو کتێبخانەیەدا کراونەتەوە.
Your Comment