ماوەی دەنگدانی گشتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان کۆتایی ھات/ جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان لەکاتژمێر شەشی ئێوارەدا، کۆتایی ھاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ماوەی دەنگدان کۆتایی هاتووە و روونی کردەوە کە "پێویستە سەرجەم کارمەندان پابەندبن بەبڕیاری داخستنی بنکەکانەوە و بە پێچەوانەوە؛ سزای ئەو کارمەندانە دەدرێت و دەنگی بنکەکەش پووچەڵ دەکرێتەوە".

دەنگەکان لە ئێستادا جیادەکرێنەوە و ئەنجامی دەنگەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە تۆمار دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38402

Your Comment

You are replying to: .
captcha