پارێزگاری به‌سره‌: کێشمه‌کێشمی ناوچه‌یی ‌هۆکاری داخستنی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مریکایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری به‌سره‌ ده‌ڵێت: داخستنی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌سره‌ به‌ بۆنه‌ی کێشمه‌کێشمی ناوچه‌یییه‌ که‌ لێکه‌وته‌یێکی نه‌رێنی بۆ ئه‌م شاره‌ به‌دواوه‌ ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سعه‌د عیدانی به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی وتوووه‌: کێشمه‌کێشمی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌وان ئێران و ئیمارات و هه‌ڕه‌شه‌کردنی ئه‌مریکا و ئێران له‌ یه‌کتر داخستنی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ شاری به‌سره‌ و هۆشداریدانی ئه‌مریکا به‌ هاووڵاتییانی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و شاره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ناوبراو هیوای خواستوووه‌ که‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ هیچ جۆره‌ پاشهاتێکی بۆ به‌سره‌ و ناوچه‌که‌ به‌دواوه‌ نه‌بێت و چاره‌سه‌ر بکرێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوول وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وێڕای داخستنی کونسووڵخانه‌ی خۆی له‌ شاری به‌سره‌ داوای له‌ هاووڵاتییانیشی کرد که‌ ئه‌و شاره‌ به‌جێبهێڵن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38397

Your Comment

You are replying to: .
captcha