کوردپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش له نێوان شاره‌كان چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، داده‌خرێن و تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ناكرێنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ به‌رپرس و هاووڵاتییه‌ك بۆی نییه له نێوان شاره‌كان هاتووچۆ بكات و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات له‌مڕووه‌وه هاوكارییان بكات.
ئه‌مڕۆ، 30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان، رێوشوێنی تایبه‌تییان گرتووه‌ته به‌ر.
*لە کوردستان 24 وەرگیراوە
Your Comment