به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و غازه‌ی له بیره‌كانی شاری ناسریه‌ی زیقار ده‌رده‌هێنرێت 50 ملیۆن مه‌تر سێجا به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی غازی سروشتیان زیاد كردوووه.
لعێبی ئاماژه‌ی به‌وه كرد که كاره‌كانی ژێرخان درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و غازه سروشتییه‌ی له بیره‌كانی ناسریه ده‌رده‌هێنرێت و ئامانجیانه ڕۆژانه 200 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز به‌رهه‌م بهێنن.
به‌پێی ئاماژه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكرد له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا تا ئێستا ڕۆژانه به‌رهه‌می ڕۆژانه 700 ملیۆن مه‌تر سێجایه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیک)، عێراق كه خاوه‌نی 147 ملیار به‌رمیل نه‌وته سێ تریلیۆن و 744 ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌گی غازی سروشتی هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment