به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که بۆ سه‌فه‌رێکی سێ ڕۆژه سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای کردبوو پاش دیداره دیپلۆماتیک و گرینگه‌کانی که له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی دا سه‌ردانی شاری کوڵنی ئه‌ڵمانیای کرد و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره‌ی کرده‌وه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دیانه‌تی تورکیاوه دروست کراوه و وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ئه‌ردۆغان له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م مزگه‌وتانه به‌هره‌مه‌ند ده‌بن مومکین نییه ته‌ڤلی تیرۆریستان بن. ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م مزگه‌وتانه نوێژ ده‌که‌ن ده‌زانن که ئیسلام ئایینی ئاشتییه. له ئیسلامدا تیرۆر جێگه‌یێکی نییه. داعش و دیکه‌ی گرووپه‌کانیش دوور و نزیک پێوهندییێکیان به ئیسلامه‌وه نییه. هه‌ر موسڵمانێک ده‌بێ به‌م ده‌سته‌واژه‌ی ئاشتییه‌وه له ئایینی ئیسلام ڕه‌فتار بکات.
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا گوتی: "جه‌ختم له‌وه کرده‌وه که ده‌بێ ئیتر بۆچوونه جیاوازه‌کانی ئه‌م دواییانه وه‌لاوه بنێین و له‌مه‌ودوا گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌کان بده‌ین".
ئه‌ردۆغان باسی له ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان کرد و گوتی: "ھه‌ر پێکھاتهیێک که ناو و ئایدۆلۆژیاکه‌ی ھه‌ر چییێک بێت تێکه‌ڵی تیرۆر و توندوتیژی بووبێته‌وه و ده‌ستی چووبێته گیانی موسڵمانان ئه‌وا به باوه‌ڕی ئێمه په‌یوه‌ندی به ئیسلام و موسڵمانانه‌وه نییه. لێره‌دا به ئاشکرا ڕایده‌گه‌یێنم که هه‌رچه‌نێک ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک وه‌ک تیرۆری مه‌سیحی یان تیرۆری جووله‌که هه‌ڵه‌یه به هه‌مان ڕاده‌ش تیرۆری ئیسلامی هه‌ڵه‌یه."
ئه‌ردۆغان ھه‌ر له باسی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی فه‌تۆ و په‌که‌که گوتی: "ماوه‌یێکه چه‌ند لایه‌نێک ده‌یانه‌وێت به تایبه‌تی گوشاری ده‌روونی بخه‌نه سه‌ر ئه‌و برایانه‌مان که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین. له‌لایێکه‌وه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش، فه‌تۆ و په‌که‌که گه‌نجانمان بخزێنه نێو بۆسه‌ی تیرۆر و له‌لایێکی دیکه‌یشه‌وه ڕێکخراوه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان مافی موسڵمانان پێشێل ده‌که‌ن".
سه‌رکۆماری تورکیا له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا باسی بابه‌تی مه‌سعوود ئۆزیل یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌ڵمانیای کرد که به دوای وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیا گوشاری خسته سه‌ر و ناچار بوو ماڵئاوایی له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکات و گوتی: له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ئۆزیل و ئیلکای له له‌نده‌ن وێنه‌مان گرت و به بۆنه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیاوه گوشاریان خرایه سه‌ر. گوشارخستنه سه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه که له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌ڵمانیادا بوون له ڕاستیدا له‌لایه‌ن منه‌وه وه‌ک سه‌رکۆماری تورکیا قبووڵ نه‌ده‌کرا. ئه‌و کاته‌ی که مه‌سعوود ئۆزیل گوڵێکی له تورکیا دا من ناوبراوم هان دا. بریا دژ به‌و که‌سانه‌ی که له‌م ڕێگا ڕهگهزپهرهستانهوه هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوووه ڕێوشوێنێکی هاوبه‌ش بگیردرێته‌به‌ر.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment