دەنگدانی پەڕلەمانی کوردستان دەست پێدەکات/ کۆمسیۆن 6 خاڵی پێویست ڕادەگەیێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یەکشەمە 30ی ئەیلوول کاتژمێر 8ی بەیانی دەنگدانی پەڕلەمانی کوردستان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەست پێدەکات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش 6 خاڵی پێویستی وەکوو ڕێنمایی بۆ دەنگدەرەکان بڵاو کردۆتەوە.

کوردپرێس:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕێنماییێکی 6 خاڵیی بۆ دەنگدەران بڵاو کردۆتەوە و داوای لە دەنگدەران کردووە ئەو 6 خاڵە لە کاتی دەنگداندا لە بەر چاو بگرن.

ئەو شەش خاڵە بریتین لەمانەی خوارەوە:

دەنگدەر دەبێت تەزکەرە یان نفووسی عێراقی و پێناسی باری شارستانیی پێ بێت.

بریکاری قەوارەی سیاسی مافی وردبینی کردنی بەڵگەنامەکانی دەنگدەری هەیە.

چوونەژوورەوەی سەرباز و ئاسایش بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.

لە هەر بنکەیێک سەلمێندرا دەنگدەرێکی تایبەت دەنگی دووبارەی داوە دەنگەکانی ئەو بنکەیە پووچەڵە.

پەسەندکرانی ئەنجامی دەنگەکان بە دەنگی دوو لە سەر سێی ئەندامانی کۆمسیۆن دەبێت.

فەرمانبەری سەر سندووق وردبینی لە پەنجەی دەنگدەر دەکات بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ مادەیێکی نائاسایی بە پەنجەی دەنگدەرەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ڕۆژی هەینی 28ی ئەیلوول بەڕێوە چوو و بڕیارە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە دەنگی تایبەت و گشتییەوە تێکڕا ڕابگەیێندرێت.

News Code 38377

Your Comment

You are replying to: .
captcha