بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان ڕابەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەوازین نیووزدا زیادی کرد: ململانێی ئەم دواییەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئەوە دەسەلمێنێت کە مەسەلەی کورد بۆ ئەو دوو حیزبە گرینگ نییە بەڵکوو وەدەست هێنانی بەرژەوەندیی حیزبی و تاکەکەسی لای ئەوانەوە گرینگە.
شوان ڕابەر وتیشی: بۆ پارتی و یەکێتی زۆر جێگای شەرمەزارییە کە مافی کوردەکان لە پشت گوێ بخەن و تەنها بیر لە بەرژەوەندیی حیزبی و تاکەکەسیی خۆیان بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment