کوردپرێس:
عەلی حوسێنی، گوتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-10-2021 پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگریی، لە بۆسەیەکدا هێزەکانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لەسەر رێگای گشتی بەغدا و لەبەرامبەر ناحیەی تازە لە باشووری کەرکووک، دوو خۆکوژیان دەستگیرکردووە.
عەلی حوسێنی ئاماژەی بەوەکرد کە دوو خۆکوژەکە بەنیازبوون "خۆیان بتەقێننەوە و کردەووە تیرۆریستی ئەنجام بدەن."
گوتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی، لە قسەکانیدا رایگەیاند دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو خۆکوژە، هەردووکیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەکرێت.
Your Comment