یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ى پۆستی سه‌رۆک كۆمار، كاریگەریى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى ناوخۆى هه‌رێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى سه‌ركرایه‌تیی یه‌كێتى رایده‌گه‌یێنێت رێک نه‌كه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر كاندیدێک بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عێراق، كاریگه‌یی نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى ناوخۆى هه‌رێم و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌ له ‌ئاینده‌دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى دەڵێت: تا ئێستا یه‌كێتى و پارتى كاندیدى خۆیان هه‌یه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک كۆمارى عێراق و له‌سه‌ر كاندیدێک رێک نه‌كه‌وتوون و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى ناوخۆى هه‌رێم و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ناوبراو وتیشى: "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێک هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ‌چارسه‌ر ئه‌وا یه‌كێتى له ‌ده‌ستى نادات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێتى به‌پێى به‌رنامه‌ى دیاری كراو كاندیدى خۆى ده‌نێرێت بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک كۆمارى عێراق".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد باسى له‌وه‌ش كرد کە ورووژاندنى كتوپڕى پرسى كاندیدى سه‌رۆک كۆمار له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌، كێشه‌یێكى ئاڵۆزى هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌، ره‌نگه‌ چاره‌سه‌ر كردنى ئاسان نه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه‌.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38271

Your Comment

You are replying to: .
captcha