هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌سه‌ر کاندیدی کورد بۆ پۆستی سه‌رکۆمار هاته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئیئتیلافى نه‌سرى سه‌ر به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاشكرای ده‌كات: ئه‌گه‌ر كورده‌كان له‌سه‌ر یه‌ک كاندیدى سه‌رۆک كۆمار ڕێكنه‌كه‌ون ئه‌وا نه‌سر ده‌نگ ده‌دات به‌ كه‌سێكى نیشتمانى كه‌ خاوه‌نى مێژوویێكى پاک بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف كلابى په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى نه‌سر ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ پێویسته‌ كورد هه‌ڵوێستى خۆى یه‌كبخات له‌سه‌ر یه‌ک كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عێراق كه‌ قبووڵ‌كراو بێت و خاوه‌نى مێژوویێكى باش بێت بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیرى بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بكرێت له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌ماندا.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاندیدى ئه‌و پۆسته‌ ئه‌وه‌ ئیئتیلافى نه‌سر ده‌نگ به‌ كاندیدێک ده‌دات كه‌ خاوه‌نى ئه‌و سیفاتانه‌ بێت.

شایانی باسه‌؛ تا ئێستا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر یه‌ک كاندید ڕێكنه‌كه‌وتوون بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمار و هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ش كاندیدیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى بوونى چه‌ند كاندیدێكى دیكه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38256

Your Comment

You are replying to: .
captcha