سکرتێری گشتیی UN و سه‌رکۆماری تورکیا کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوول ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ چوارچێوه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌ شاری نیویۆرک له‌ ئه‌مریکا که‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ ٧٣مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان سه‌ردانی ئه‌مریکای کردوووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان کۆ بوووه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان به‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گوتێریس په‌ڕاوی سه‌ردانیکه‌رانی ناوبراوی واژۆ کرد.

کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رکۆماری تورکیا و سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان دوور له‌ چاوی میدیاکاران به‌ داخراوی به‌ڕێوه چوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38249

Your Comment

You are replying to: .
captcha