بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بە کاریگەر و بەرز نرخاند و ڕاشیگەیاند کە هەرێمی کوردستان ناوەندێکی گرنگی ئاشتی و ئارامییە لە ناوچەکەدا و ژاپۆن حەز دەکات لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان پەرە پێ بدات، بەتایبەتیی لە بواری ئابووریدا و ئەو ئاشتی و ئارامییە هاندرێکی بەهێزە بۆ وەبەرهێنان و ئەوانیش کاری زیاتری بۆ دەکەین.
باڵیۆزی نوێی ژاپۆن، ئەوەشی خستە ڕوو کە وڵاتەکەی بە گرنگییێکی زۆرەوە دەڕوانێتە کوردستان و هەوڵمان داوە پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ بکەین، ئێستاش لە بوارەکانی ئاو، کارەبا، ئاوەڕۆ و بەنداو لە کوردستان هاوکاریی دەکەن و هەوڵ دەدەین لەبواری کشتوکاڵیشدا پڕۆژەیان هەبێت.
لە بەرانبەردا بارزانی، وێڕای بەخێرهێنان، هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن خواست و ڕاشی گەیاند کە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکانتان ئامادەی هەموو هاوکارییێکین، بارزانی پشتیوانیی خۆیشی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن نیشان دا.
هەر لە دیدارەکەدا لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە، بیروڕا ئاڵۆگۆڕ کرا.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment