یه‌کێتی: دابه‌ش‌کردنی پۆسته‌کانی که‌رکووک به‌پێی ڕێژه‌ی 32% له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ئێستادا چه‌ندین پرسى دیكه‌ له‌ که‌رکووک هاتۆته‌ ئاراوه‌ وه‌ک دانانى 2 خاڵى گومركى و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێى ڕێژه‌ى 32% كه ‌مایه‌ى قبووڵ كردن نین و له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردیشدا نییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ڵماس فازل ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌ڵێت: ئه‌ركى نوێنه‌رانى كورده‌ له‌ به‌غدا كار بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پرسى که‌رکووک بكه‌ن و ده‌بێت خه‌مى گه‌وره‌ى كورد خه‌مى که‌رکووک بێت و به‌ یه‌كڕیزى دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵیدا بكه‌ن. هه‌تا كورد په‌رته‌وازه‌ بێت عێراق زیاتر پێداگر و به‌هێز ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌رى.

ناوبراو وتیشى: "له‌ ئێستادا چه‌ندین پرسى دیكه‌ له‌ که‌رکووک هاتۆته‌ ئاراوه‌ وه‌ک دانانى 2 خاڵى گومركى و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێى ڕێژه‌ى 32% كه ‌مایه‌ى قبووڵ كردن نین و له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردیشدا نییه ".

ئه‌ڵماس فازل دووپاتی كرده‌وه‌: له‌م دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ى عێراقدا ده‌بێت كورد له‌ جیاتى ناكۆكى و ملشكاندنى یه‌كترى بۆ وه‌رگرتنى پۆست و ده‌سه‌ڵات یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز بێت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى که‌رکووک و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانى دیكه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38237

Your Comment

You are replying to: .
captcha